"هێزێکی تایبەتی ئەمەریکی بەريتاني نێردراوە بۆ عێراق بۆ دیاریکردنی ئامانجە سەربازیەکان"

هێزێکی تایبەتی هاوبەشی ئەمەریکا و بەریتانیا نێردراوە بۆ عێراق بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و دیاریکردنی ئەو ئامانجە سەربازییەکانی داعش کە دەبنە ئامانجی بۆردومان کردن.
رۆژنامەی (ساندەی تایمزی) بەریتانی بڵاویکردەوە کە ژمارەیەک ئەفسەری فرۆکەوانی بەریتانی بە ڕێگەوەن بۆ عێراق لەچوارچێوەی ئەو هێزە هاوبەشەی لەگەڵ ئەمەریکادا رێکیانخستوە وەک خۆ ئامادەکردنێک بۆ ئەگەری ئەو هێرشەی دەکرێتە سەر بنەکەکانی (داعش) لە عێراق.
رۆژنامەکە باس لەوە دەکات ناردنی ئە، هێزە هاوبەشە لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیاری لەسەر دراوە کە رۆژی هەینی ١٣-٦ لەنێوان جون کیری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاو ولیەم هێگدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سازکرا.



PM:01:00:16/06/2014