وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشەکەی سەر هەولێر هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و جەختدەکاتەوە کە هیچ پەیوەندیان بەهێرشەکەى هەولێرەوە نیە.

 

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند" هەموو ئەو گومانانە ڕەتدەکەینەوە کە گومان دەخرێتە سەر ئێران و بەوە تۆمەتباری دەکەن دەستی هەیە لە هێرشەکەی سەر هەولێر، ئەوە پرسێکی عێراقییە و ئێران لایەن نییە تێیدا".

 

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا باسی لەوەشکردووە، ئیدانەى هە رهەوڵێکى گوماناویش دەکەین بۆ تۆمەتبارکردنى ئێران بە ئەنجامدانى ئەو هێرشە.

 

هاوکات سەعید خەتیبزادە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کە فەرمانی گونجاو بدەن بۆ دەستگیرکردن و دۆزینەوەی بکەرانی ئەو ڕوداوە.



PM:03:14:16/02/2021