لە عێراق تووشبوون بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو ٣٣٢ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزارو ٦٢٢ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٣٣٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٦٢٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٤٩ هەزار و ٩٨٢ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ١٩٢ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦٤٩ هەزارو ٩٨٢ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:04:00:16/02/2021