وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆچی دوایکرد

وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دوای ململانێیەکی زۆر له‌ تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، د. ئارام ناجی باڵەتەیی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق و وتەبێژی فراکیسونی پارتی، دوای زیاتر لە سێ مانگ لە توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەخۆشخانەی وان گلۆباڵ لە شاری دھۆک کۆچی دایی کرد.

ئارام باڵەتەیی، لە ساڵی ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ لە شاری دھۆک لە دایک بووە و خێزاندارە و دوو منداڵی ھەیە و بڕوانامەی دکتۆرای لە ساڵی ٢٠١٧ بەدەستهێناوە و لە ساڵی ٢٠١٨ بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەر لیستی پارتی. 

رۆژی ٤ی ئەم مانگە ناجی باڵەتەیی، باوکی پەرلەمانتاری عێراق د. ئارام باڵەتەیی لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی هێنا، دەگوتریت هۆکاری خۆکوشتنەکەی، دروستبوونی گوشاری دەروونی و نەخۆشکەوتن و مانەوەی کوڕەکەی بوو لە نەخۆشخانە. 



AM:11:05:17/02/2021