٣١ پەرلەمانتار لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوانی بادینان نامەیەک ئاڕاستەی دادگای پێداچونەوەی هەرێم دەکەن و داوا دەکەن" ماف بۆ مافخوراوان بگەڕێنێتەوە".
٣١ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە ئاماژە بەوە دەکەن" دوای ئەوەی دادگای هەولێر بڕیاریداوە سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنوسدا بسەپێنێت و پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی داب‌و كه ئه‌م هاوڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكهنو ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یربو سزاكان هاوتای بۆچونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبهجێكردنن".
ئەوەش هاتووە، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان‌و كهسو كاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕادهربڕینو كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه.
دەقی نامەکە:
نامه‌یه‌كی كراوه بۆ دادگای (پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان)
دادوه‌رانی به‌ڕێزی دادگای پیاچوونه‌وه‌ی هه‌رێم:
ڕۆژی سێشه‌ممه، ١٦ی ٢ی ٢٠٢١، دادگای (تاوانەکانی ٢ی هه‌ولێر)، لە داوای ژمارە (٤٧/ج٢ / ٢٠٢١)، سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ر هاووڵاتیان (ئه‌یاس ئه‌كره‌م، شێروان شێروانی، شڤان سه‌عید بەڕۆژکی، گوهدار موحەممەد زێباری، هاریوان عیسا) سەپاند، كه پێشتر سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری پێشوه‌خته‌ی دابوو كه ئه‌م هاووڵاتیانه كاری گێره‌شێوێنیان ئه‌نجامداوه‌و هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بكهنو ئارامی خه‌ڵك بشێوێنن، كاتێك بڕیاری دادگامان بینی، پێمان سه‌یربوو سزاكان هاوتای بۆچوونی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكردنن كه پێشتر‌و پێش بڕیاری دادگا، بڕیاری تاوانبارییانی دابوو!
هه‌ربۆیه ئێمه كه له خواره‌وه ناومان هاتووه، وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی، مرۆڤانه‌و نیشتیمانیانه و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و لابردنی هه‌ستی ستەملێکراوی له‌سه‌ر خۆیان‌و كهسو كاریان، به پێویستی ده‌زانین له‌م نامه كراوه‌یه‌دا داوا له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌ین، زۆر به هه‌ستیارییه‌وه پیاچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سزای سزادراوانی ناوهێنراودا بكه‌ن، چونكه ئەم سزایە له‌گه‌ڵ بنەما دەستورییەکان‌و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ‌و ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری ساڵی (١٩٩١)ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئازادی‌و ئازادی ڕادهربڕینو كاری سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه، هەروەها سزادراوان له پڕۆسه‌ی ڕاگرتن‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا به سته‌م لێكراو ده‌زانین‌و ئه‌و مافانه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو كه هه‌ر هاووڵاتیه‌كی تۆمەتبار به پێی یاسا مافیه‌تی، هه‌روه‌ها پێمان وایه هه‌ڵه‌ی یاسایی هه‌یه له تۆمه‌تباركردنیان‌و دواجار سته‌ملێكراوی پڕۆسه‌ی دادوه‌رین، هه‌ربۆیه له‌م بواره‌دا چاوه‌ڕوانی ههڵوێستو بڕیار‌و كاری دادوه‌رانه‌ی ئێوه‌ی بەڕێز ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش له پێناو گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ مافخوراوان‌و پارێزگاریكردن له پڕه‌نسیپه گشتییه‌كانی ئازادی‌و مافی مرۆڤ له كوردستان‌و به‌رپاكردنی دادگه‌ریی.
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان:
1. عەبدولستار مەجید.
2. لوقمان وەردی.
3. عەلی حەمەساڵح.
4. د.کازم فاروق.
5. ئەبوبەکر هەڵەدنی.
6. سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی.
7. هاوڕێ مەلا ستار.
8. د.شایان عەسکەری.
9. عەباس فەتاح.
10. سەرچنار ئەحمەد.
11. شیرین ئەمین.
12. مژدە مەحمود موحەممەد.
13. عوسمان کانی کوردەیی.
14. ڕۆژان شەهید حەمەڕەش.
15. کاروان گەزنەیی.
16. سەلمە فاتیح.
17. شیرین یونس.
18. سیپان سالم ئامێدی.
19. کاوە عەبدولقادر.
20. شنۆ شەهید ئەشقی.
21. هەڵز ئەحمەد موحەممەد.
22. زکری زێباری.
23. هەژان شەهید حەسەن کوێستانی.
24. دابان موحەممەد.
25. ئاشنا عەبدوڵڵا قادر.
26. ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان.
27. موسلیم عەبدوڵڵا قەصریی.
28. د.هەورامان گەچێنەیی.
29. جەلال موحەممەد ئەمین.
30. بەدریە ئیسماعیل مەحمود.
31. عومەر عەبدوڵڵا گوڵپی.
١٧ی ٢ی ٢٠٢١ - هەولێر