لەبارەی حوکمدانی گیراوەکانی بادینانەوە
قوباد تاڵەبانی داوا لە داواکاری گشتی دەکات رۆڵ بگێڕێت

لەبارەی حوکمدانی شەش گیراوی رۆژنامەنووس و چالاکوانی ناوچەی بادینان بە شەش ساڵ زیندانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوا دەکات داواکاری گشتی رۆڵ بگێڕێت.


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " داوا لە داواکاری گشتی دەکەم رۆڵی خۆی بگێڕێت، هەروەها ‌لە دادگای پێداچوونەوەش بڕیاری دروست‌ بدرێت تاوەکو سە‌روە‌ری یاسا و ئازادی و دیمۆكراسی پارێزراو بێت".




جێگری سەرۆکی حکومەت لەو لێدوانەشدا دەڵێت " ئە‌و بابەتە پرسێکی‌ یاساییە‌، بە‌ڵام بە‌شێوە‌یە‌كی گشتی گومانی لای ھاووڵاتیان دروستكردووە‌ و ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌‌ مایە‌ی لە‌كە‌داركردنی ناو و ناوبانگی ھە‌رێمی كوردستان".

 
 
دوێنێش سەرۆکی هەرێم لە راگەیاندنێکدا لەسەر ئەو دۆسییە رایگەیاند" هەرێم پاشکەشە ناکات لە ئازادی " و رایگەیاند  "گەلی كوردستان هه‌رگیز پاشەکشە لە ئازادی ناكات و رێگەش نادرێت ئازادی بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکاربهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بریتییه‌ له‌ سەروەریی یاسا و سەربەخۆییی دادگا، سەربەخۆییی دادگاش لە چۆنیەتیی کاری دادگا و دادوەرانەوە دەبینرێت. دادگە و دادوەرانی به‌ڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییی خۆیان لەپێناو سه‌روه‌ریی یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت".  

 
هەر ئەمڕۆش ( دژە تیرۆر هەولێر ) لە راگەیاندنێکدا کە بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی سەرۆکی هەرێم و لایەنەکانی تردا دەداتەوە کە دژی ئەو حکومدانەن، رایگەیاند"  زۆر سەیرە لە کوردستان کەسانێک بە بریاری دادوەر و رێکاری یاسایی لەسەر سیخوڕیکردن و تێکدانی یٔارامی و یٔاسایش و سووتاندنی بارەگا حکوومییەکان دەستگیر بکرێن، بەڵام بۆ تەوزیفی سیاسی وەها لە رای گشتی بگەیەنرێت کە یٔەمانە چالاکوان و رۆژنامەنوسن! لایەنەکانیش بۆ موزایەدەی سیاسی و رکابەری نیوخۆیی نێوانیان یٔەم بابەتە بەکار بێنن، لە کاتێکدا یٔەمە دژی بەرژەوەندنی نیشتمانی و نەتەوەیی هەرێمی کوردستانە.

 


PM:05:25:19/02/2021