بەرزترین حاڵەتی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزارو ٢٧٣ کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزارو ٩٧٨ کەسیش چاکبوونەتەوه.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو سێ هەزارو ٢٧٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزارو ٩٧٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٦٦٤ هەزار و ٧٥٠ كەس و لەوانە ١٣ هەزارو ٢٤٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٦١٦ هەزارو ٥٠٧ كەسیان چاكبونەتەوە.

PM:06:20:20/02/2021