زمان هۆیەکە بۆلەیەک گەیشتن وئاڵوگۆڕی بیروڕالەنێوان ڕۆڵەکانی یەک نەتەوەدا، زمان بەبنەمایەکی گرینگ دادەنرێت بۆدروست بونی نەتەوە، نەتەوەیەکگرتوەکان ڕۆژی ۲۱شوباتی هەموو ساڵێک بەڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناساندوە، ئامانجیش لێی هاوکاریکردنی فرەچەشنی و فرەڕەنگی زمان وکلتورو نەتەوەجیاوازەکانە.
ڕۆژی جیهانی زمانی دایك مێژوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ساڵی ١٩٥٢. پاش سه‌ربه‌خۆبوونی هندستان له‌ساڵی ١٩٤٦دا، و پاشان جیابوونه‌وه‌ی پاكستان له هندستان، كه ئه‌وكاته ویلایه‌تی به‌نگلادیش به‌پاكستانه‌وه لكێندرابوو.
له‌و سه‌رده‌مدا زمانی فه‌رمی پاكستان له‌هه‌ر دوو به‌شی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات زمانی ئۆردوو بوو. به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستان كه به‌نگالی بوون، ناچارکرا بوون زمانی ئوردوو له‌په‌روه‌رده و‌خوێندن و چه‌ندین بواری تری ژیاندا به‌كاربهێنن.
له‌ساڵی ١٩٥٢ كۆمه‌ڵێك خوێندكاری زانكۆی به‌نگلادیش كه‌مپینێكیان بۆ زمانی به‌نگالی سازدا، تا له‌هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی پاكستان‌دا به‌كاری بهێنن، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پاكستان، داواكاری خوێندكارانی ڕه‌تكرده‌وه.
خوێندكارانی به‌نگالیش بانگه‌وازی مانگرتنێكی هێمنانه‌و گشتیان كرد، و پێداگیریان له‌سه‌ر داوا ڕه‌واكانی خۆیان كرد، به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی ٢١ی مانگی شوبات ساڵی ١٩٥٢ پۆلیسی پاكستان به‌فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت ته‌قه‌یان، له‌خوێندكارانی زانكۆ كرد و له ئه‌نجامدا چه‌ندین خوێندكار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به ئامانجی رێزگرتن له زمانه‌كانی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، رۆژی ٢١ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩، له‌لایه‌ن رێكخراوی كولتوریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونسكۆ)وه به‌فه‌رمی ئه‌و ڕۆژه وه‌كو رۆژی جیهانی زمانی دایک ده‌ستنیشان کرا.
چه‌ند ڕاستییه‌ک له سه‌ر زمانی دایک به‌پێی ئاماریی ڕێکخراوی یونیسێف:-
* زیاتر لە شەش زمان له جیهاندا بوونی هه‌یه.
* له ساڵی١٩٥٠ وه نزیکه‌ی ٢٠٠ زمان له‌ناوچوون.
* ١٨٤ زمان له جیهاندا له‌لایه‌ن که‌متر له ١٠ که‌سه‌وه به‌کارده‌هێنریت.
* نیوه‌ی ژماره‌ی زمانه‌کانی جیهان له ژێر هه‌ره‌شه‌ی له ناوچووندان له‌م سه‌د ساڵه‌ی که دادێت.
هاوکات زمانی كوردیش یه‌كێك له زمانه زیندووه‌كانی جیهانه و له ڕیزی (٤٢) هەمین زمانی دنیا دایه، هه‌رچه‌ند كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌ش كراون و شێوه‌زار و زاراوه‌كان مه‌ودای جوگرافی و فه‌رهه‌نگی و كولتووریان كه‌وتووه‌ته نێوان، له باشوور هه‌رچه‌ند هه‌تا ئێستا زه‌مانی (پێوه‌ر – هاوبه‌ش) پێكنه‌هاتووه، به‌ڵام له ئاسته جۆراوجۆره‌كانی خوێندندا به‌ره‌سمی ده‌خوێندرێت.