سلێمانی.. دوو تۆمەتبار بەبڕێكی زۆر پارەی‌ ساختەوە دەستگیركران

پۆلیسی‌ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" مەفرەزەكانی‌ بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ دوو تۆمەتباری‌ بەناسنامە ئێرانییان دەستگیركرد كەبڕێك پارەی‌ ساختەیان پێبووەو ویستوویانە لەناو بازاڕەكانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ساغی‌ بكەنەوە". 

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای‌ ئەوەی‌ پۆلیسی سلێمانی‌ زانیاری‌ پێگەیشت لەسەر دوو تۆمەتبار كە پارەی‌ ساختەیان پێیەو دەیانەوێت لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانی‌ ساغی‌ بكەنەوە ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو و گەیشتنە شوێنی‌ مەبەست و توانیان لەناو بازاڕی‌ شاری سلێمانیدا دوو تۆمەتباری‌ بەناسنامە ئێرانی‌ دەستگیربكەن كە زیاتر لە حەوت ملیۆن دیناری‌ پەنجا هەزاری ساختەیان پێبووە لەگەڵ چەكێكی‌ بانكی‌ 10 ملیۆن تمەنی‌.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار ( س، س) لەدایكبووی‌ 1994 و ( ب، م) لەدایكبووی‌ 1990 بەبڕیاری‌ دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

AM:09:44:23/02/2021