كارەبای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت" رۆژى ٢٨ی شووبات لێخۆشبوو‌ن له ١٠% كۆتایی دێت، له رۆژى دووشەممە یه‌كى ئازارى رێژەی لێ‌خۆش بوون ده‌بێت به ٥%".
ئەمڕۆ سێشەممە عبدولقادر فه‌ره‌ج لێپرسراوى فرۆشتنى وزه ئاگاداری هاوولاتیانی سنوری پارێزگاى سلێمانى دەکاته‌وه کە رۆژى ٢٨ی ئەم مانگە لێخۆشبوو‌ن له (١٠%) كۆتایی دێت و له رۆژى دووشەممە ١ی ٣ی ٢٠٢١ رێژەی لێ‌خۆش بوون ده‌بێت به(٥%) .
ئاماژەی بەوەشداوە، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه بۆ مامه‌ڵه‌ى پاكتاو سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، چونكه به‌هۆى گۆڕانكارى له نرخى كاره‌با تەنها مامه‌ڵه‌ى تاپۆكردن رایی ده‌كه‌ین.