عەدنان عوسمان: با یەکێتی و گۆڕان هەڵوێستیان هەبێت و بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن

عەدنان عوسمان، سکرتێری پێشووی جڤاتی نیشمانی گۆڕان داوا لە یەکێتی و گۆڕان دەکات کە هەڵوێستیان هەبێت و بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن.

 

عەدنان عوسمان، سکرتێری پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەلاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی" ئەو رەشبگیریەی بادینان تەنها یەک خوێندنەوەی هەیە، پارتی لەسنوری قەڵەمڕەوی خۆیدا رێگا بەناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و ئۆپۆزسیۆن نادات. باقی شتەکان دەستکرد وروکەشن".

سکرتێری پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکردووە، با یەکێتی و گۆڕان هەڵوێستیان هەبێت و بایکۆتی ئەنجومەنی وەزیران بکەن،ئەو دوو حزبە دەبێ راشکاوانەو ئازایانە هەڵوێست وەربگرن. 

 

رۆژی ١٦ی ئەم مانگە دادگای تاوانه‌كانی دوی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ پێنج چالاکوان و رۆژنامەنوسی سنوری بادینان بەتۆمەتی (کۆکردنەوەی زانیاری قەدەغەکراو، کارکردن بۆ گروپی چەکداری و پێدانی زانیاری بە لایەنی دەرەکی، بەمەبەستی تێکدانی ئاسایشی کوردستان).



PM:01:36:24/02/2021