" سپی " وێنەی ئەو گومان لێکراوە بڵاودەکاتەوە کە هێرشی کردۆتە سەر غالب محەمەد

ماڵپەڕی سپی وێنەی کەسێکی دەستکەوتووە کە هێزە ئەمنییەکان گومانی لێدەکەن ئەو کەسەبێت هێرشی کردبێتە سەر د. غالب محەمەدی پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق.

 

ئەو وێنەیە کە گومانی لێدەکرێت کە ئەو کەسەبێت هێرشی کردبێتە سەر غالب محەمەد، وەک لە وێنەکەدا دەرەکەوێت کەسێکە پانتۆڵ و قەمسەڵەی لەبەردایەو کەمێک بەتەمەنە و سەری رووتاوەیە.

 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەو کەسە گومان لێکراوە لە شەقامی سەهۆڵەکەش چاودێری غالبی محەمەدی کردووەو، دواتر دوای کەوتووە بۆ لای ماڵی خۆیان لەبەردەم ماڵەوە لە گەڕەکی سلێمانی تازە کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەلآتی شاری سلێمانی هێرشی کردۆتە سەری و بە بۆکس خنجەر لێیداوە.

 

ئەو کەسە دوای لێدانی لە ئەندام پەرلەمانەکە بە تاکسییەک ناوچەکە جێدەهێڵێت.

 

دوێنێ شەو کاتژمێر نزیکی ٧ ی ئێوارە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە سلێمانی هێرشکرایە سەر د. غالب محەمەد و بە سەختی بریندار کرا.



PM:04:09:27/02/2021