" نابێت رێگا بدەین هەرێمی کوردستان بەرەو مۆدێلی سعودیە بڕوات"

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان داوایان لێدەکات کە رێگری بکەن لەوەی هەرێمی کوردستان بڕوات بەرەو مۆدێلی سعودیە.

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەبو بەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان نووسیوویەتی " دەبێت ڕێگری بکەین هەرێمی کوردستان بەرەو مۆدیلی سعودیە وبن سەلمان بڕوات. بەڵكو دەبێت باشووری کوردستان بەرەو مۆدیلی ئەزموون و ئاوەزی  دیوکراسی هەنگاو هەڵبگرێت".


هەڵەدنی هۆشداری دەدات دەڵێت " کوردستان لەبەردەم دووڕێ یانی سعودی ودیموکراسی جەوهەرداردایە، ئەم ئاراستەیەش گەلی کوردستان دیاری دەکات".

 


PM:08:55:28/02/2021