کۆپتەرێکی سەربازی تورکیا دەکەوێتە خوارەوەو ٩ سەرنشینەکەی گیان لەدەستدەدەن

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند " فڕۆکەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کەوتووەتەخوارەوە بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی نۆ سەرباز و برینداربوونی چواری دیکە."


وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند" کۆپتەرێک لە ئاسمانی شاری تاتڤان کە دەکەوێتە پارێزگای بەدلیس-ی باکوری کوردستان کەوتووەتە خوارەوە".


میدیاکانی تورکیا لەبارەی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەش لە زاری وەزارەتی بەرگریەوە بڵاویکردۆتەوە " هێشتا روون نەبووەتەوە کە هۆکارەکەی چی بووە".


بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو ناوچەیە بنکەی سەربازی ئاسمانی و پیادەی تورکیای لێیە بۆ روبەڕوبوونەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە.
 


PM:08:13:04/03/2021