سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
دۆکۆمێنت
عەلی باپیر پێشوازی لە دەستەی پارێزەرانی گیراوەکانی بادینان کرد
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، عەلی باپیر لە هەولێر لە بارەگاکەی خۆی پێشوازی لە پارێزەرانی خۆبەخشی شەش گیراوەکەی بادینان کرد‌و رایگەیاند" داوا له‌دادگاكان ده‌كەم، سه‌روه‌ری و بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كورستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازییكرد له ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی 6 (شه‌ش) ڕۆژنامه‌نوسه گیراوه‌كانی بادینان، له راگەیاندنەکەدا هاتووە
"عه‌لی باپیر وێڕای پشتگیریی ته‌واوی بۆ كاركردن به‌مه‌به‌ستی پاراستنی شكۆی دادگاكان، ده‌ستخۆشیی ئاراسته‌ی تیمی پارێزه‌ران كرد كه خۆبه‌خشانه هه‌ڵساون به به‌رگرییلێكردنی گیراوه‌كان و هیواشیخواست، دادگا بێلایه‌نیی خۆی بپارێزێت و ڕێگا به‌هه‌مو كه‌سێك بدات مافی به‌رگرییكردنی له‌خۆی هه‌بێت".
عه‌لی باپیر ڕاشیگه‌یاند، به هه‌مو شێوه‌یه‌ك داكۆكیی و پشتگیریی له ئازادیی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی له كوردستان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستان بتوانن به شێوه‌یه‌كی دور له هه‌ر كارێكی ناپیشه‌ییانه كاری خۆیان ئه‌نجامبده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی كاری ڕۆژنامه‌وانییدابێت.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئازادیی ڕاده‌ربڕین و چالاكیی مه‌ده‌نیی ده‌سته‌به‌ر بكرێت و سه‌روه‌ریی یاسا‌و ڕێكاری یاسایی به‌پێی یاسا بواری ڕۆژنامه‌گه‌ریی و چالاكیی مه‌ده‌نیی بپارێزرێت، دادگاكانیش سه‌روه‌ریی و بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن.
PM:08:35:05/03/2021
عەلی باپیر
گیراوەکانی بادینان
پارێزەران
سەرۆکایەتی هەرێم داوای هەڵوێستی جدی لە بارەی هێرشکەی سەر هەولێر دەکات
لە ئەڵمانیا ١٧ ملیۆن و نیو خەڵک بە تەنها دەژین
ئەمشەو یاری كلاسیكۆی زەوی لە نێوان بارسا و ریاڵ مەدرید بەرێوەدەچێت
ئەستێرەکان
چەند وێنەیەکی شێوە جیاوازی بەیان عوسمان ( وەنەوشە ) بڵاودەکرێتەوە
وێنە.. سامڕاند لە ڕەمەزاندا بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێتەوە
بەوێنە.. جوانی نازدار دەبێتە جێی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
وێنە.. ئاریسا ئەوژەن لە نوێترین دەرکەوتنیدا بەبۆنەی مانگی ڕەمەزان جیاواز دەردەکەوێت
وێنە..کچە میدیاکارێکی مەسیحی کەناڵێکی کوردی لە رەمەزاندا بە حیجابەوە دەردەکەوێت
Spee Media