خۆسەری ڕۆژئاوا ١٢ منداڵی ئێزدی رادەستی خێزانەکانیان دەکاتەوە
باوكیان چەكداری داعش بووە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان ١٢ منداڵییان بۆ ژنانی ئێزدی لە عێراق گەڕاندەوە، کە باوکییان ئەندامی رێکخراوی داعشبوون.

 

زەینەب ساروخان، هاوسەرۆکی دەستەی ژنان لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند" ١٢ منداڵییان رادەستی خێزانەکانیان کراون لە عێراق، کە باوکیان ئەندامی رێکخراوی داعش بوون".

 

 وتیشی" منداڵەكان تەمەنیان لەنێوان دوو بۆ پێنج ساڵانە و رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەو رادەستکردنەوەیه‌ ئەنجامدراوە و ئەوەش یەکەم جارە منداڵ رادەستی ژنانی ئێزدی دەکەین لە عێراق".

 

سارۆخان ڕاشیگەیاندووە" کە ئەرکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییە پارێزگاری لەو منداڵانە بكات، تا ئەوكاتەی دایكیان داوای گەڕانەوەیان دەكەن".

 

دەشڵێت" تائێستا ژمارەیەكی زۆری ئێزدییەكان لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون لەخانەی بێسەروشوێنبوواندان". 



PM:04:00:06/03/2021