ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی ڕایدەگەیەنێت" بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوە لەگەڵمانن، بەڵام لە دەرەوە خۆیان دەکەن بە ئۆپۆزسیۆن".
ئارى هه‌رسین، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و سلێمانى له میانى دیدارێكى به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند" ناکۆکییەکانی پارتی لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی دەگەڕێتەوە بۆ ١٦ی ئۆکتۆبەر، پێش دەستگیرکراوانی بادینان هەر هێرش دەکرایەسەر مەسرور بارزانی، ئەگەر یەکێتی راست دەکات مەسرور بارزانی متمانەی نەماوە بۆچی حکومەت ناکشێتەوە، سیاسه‌تكردن به ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه ناكرێت".
ئاماژەى بەوەشکرد" ئەوانەی دەڵێن سێ کادری پارتی تۆمەتبارن بە هێرشکردنەسەر پەرلەمانتارێک تەنها قسەن و پێمان خۆش نییە هێرشکراوەتە سەرى و ئەگەر ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر غالب محەمەد پارتی بێت خۆمان رادەستی دادگای دەکەین".
جه‌ختیكرده‌وه، بارودۆخى نێوان یه‌كێتى و پارتى ناكۆكه، هه‌ندێك له براده‌رانى یه‌كێتى وا قسه ده‌كه‌ن كه ئۆپۆزسیۆنن، یه‌كێتى و پارتى دووحزبى سه‌ره‌كى به‌ڕێوه‌بردنین له‌م وڵاته ئه‌گه‌ر یه‌كێكمان له حكومه‌ت بچینه ده‌ره‌وه عاقیبه‌تى باش نیه، یه‌كێتى له كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانمانن، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه ئۆپۆزسیۆنن.