ئەمەریکا لە حەسەکە بەهاوکاری هەسەدە هێز لە ئاسمانەوە دادەبەزێنێت

بۆ هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە گوندەکانی شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی ئەمەریکا بەهاوکاری هەسەدە بەرەبەیانی هەینی هێز لە رێگای ئاسمانەوە دادەبەزێنن.



رۆژنامەی " شەرق ئەوسەت " بڵاویکردۆتەوە" کۆپتەرە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە نزیک گونی ( عب ئەلتین ) لە گوندەکانی حەسەکە هێرشیان کردە سەر ماڵی سەرکردەی داعش ئیبراهیم، ناسراو بە ئوسامە کە فەرماندەی هێزەکانی بادییەی داعشەو شوناسی عێراقییە، لە کاتی دابەزاندنی هێزەکەدا شەرێکی قورس روویدا و لە ئەنجامدا ئەو فەرماندەیەی داعش کوژرا.

 
ئوسامە کە فەرماندەکەی داعشە، لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بەشداری چەندان شەڕی گەورەی لەریزەکانی داعش دا لە سوریاو عێراقدا کردووە.

 
( هەسەدە ) ش لەلایە خۆیەوە لە راگەیاندنێکدا ئاشکرای کرد کە هێزە تایبەتەکانیان لە سەرەتای ئەم مانگە ٩ کەسی چالاکی سەر بە داعشیان لەناوچەکانی رەقە و حەسەکەو دیرەزوور دەستگیرکردووە کە بەشداربوون لە هێرشەکانی سەر هێزەکانی هاوپەیمانان و هەسەدەو بەڕێوەبەری خۆسەر.

 


AM:10:00:07/03/2021