پاپا: پێویستە بە کردار کارە چەوتەکانمان راستبکەینەوە

کەمێک پێش ئێستا پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لەنێو یاریگای فرانسۆ هەریری وتارێکی پێشکەشکردو ڕایگەیاند" پێویستە بە کردار کارە چەوتەکانمان راستبکەینەوە". 

 

پاپای ڤاتیکان لەنێو یاریگای فرەنسۆ هەریرى لەشارى هەولێر، کە هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكى هه‌رێم‌ و سه‌رۆكى حكومه‌ت‌ و جێگره‌كه‌ى ئاماده‌ى ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ بوون وتارێکی پێشکەشکردو وتی" پێویستە لە ڕێگای کردارەکانمانەوە کارە هەڵەکان ڕاست بکەینەوە و پەند لەبیرەوەرییە ناخۆشیەکان وەربگرین".

 

پاپا راشیگەیاند" هەموومان برینی توندوتیژی لەسەر جەستەمان هەیە".

 

ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیهان لە هەولێر وتیشی" ئەمڕۆ لە عێراق و جیهان هەموومان دەمانەوێت برابین، ئەو پەیامەی کە مەسیح داوامان لێدەکات و پێویستمان بە هەوڵی زیاتریشە بۆ ئەم پرسە".

 

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پاپا فرانسیس لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر گەیشتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی پارتی كۆبوەوە، پاشان سەردانی موسڵ و قەرەقوشی كردو دواتر گەڕایەوە عەینكاوەی شاری هەولێر.



PM:05:19:07/03/2021