سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" له تێكۆشانياندا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌وسانه‌وه و نايهكسانى و نادادوه‌رى، هه‌موو پشتگيرييهكم بۆ ئافره‌تانى كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه".
ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە تویتەر بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت" هەشتى مارس، رۆژى جيهانيى ئافره‌تان به گه‌رمى له هه‌موو ژنانى كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م".
دەشڵێت" له تێكۆشانياندا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌وسانه‌وه و نايهكسانى و نادادوه‌رى، هه‌موو پشتگيرييهكم بۆ ئافره‌تانى كوردستان دووپات ده‌كه‌مه‌وه، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم".
هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژنان كە بەڕۆژی جیهانی (ژنانی ئیشكەر) یش ناسراوە، ساڵانە لەسەر ئاستی جیهان یادی دەكرێتەوە، لە هەرێمی کوردستانیش چالاکی جۆراوجۆر بەم بۆنەیەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی رێکارەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چالاکییەکان قەدەغەکراون.