وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە لەبارەی یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ كۆبووەوە

سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە  وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شۆڕش ئیسماعیل  وەزیری پێشمەرگە كرد. 

 

لە كۆبوونەوەكە هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ بەشداری بوون.

 

لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسایی ٢٠٢١ كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی ٧٠  و ٨٠ بوون.

 

لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاند تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ میلاكاتی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ دیاری بكرێت و یەكبخرێت.



PM:02:12:08/03/2021