پەروەردە پارەیەک بۆ مامۆستایانی خاوەن مۆڵەت دەبڕێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاشکرای دەکات، دەرماڵەیەک بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە خەرج ده‌كرێت کە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە.


مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه‌،"دەرماڵەیەکی ١٥٠ هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت، بەڵام بەپیێ یاسا و رێنماییەکان هەرکەسێک هەرجۆرە مۆڵەتێک وەردەگرێت".


هەروەها دەشڵێت "حکومەتی هەرێم وەک هاوکاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەرماڵەی 150 هەزار دیناری خەرج دەکات و لەمەودوا سودمەند دەبن لە دەرماڵەکە، بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێکی دیکە ناگرێتەوە."


ئەوش خراوەتەڕوو " ئەو دەرماڵەیە بڕاوەیە و بۆیان خەرج دەکرێت، کە بەهۆی بڕیارەکەوە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند دەبن."


مەریوان بەگۆک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ راشیگه‌یاندووه‌،"هەموو دەرماڵەکان دەبڕدرێت ئەگەر بێت و مۆڵەتەکە لە 29 رۆژ زیاتر بێت."
 


AM:12:08:09/03/2021