سلێمانی پڕبووە لە خۆڵ‌و خاشاک
کۆمپانیاکانی پاککردنەوە مانیان گرت




سێ کۆمپانیاکانی پاککردنەوە لە شاری سلێمانی کە گرێبەستی پاککردنەوەی سلێمانیان لە ئەستۆیە بەهۆی خەرجنەکردنی پشکی پارەکانیانەوە مانیان لە کارکردن گرتووەو شەقام و شوێنە گشتییەکانی نێو شاری سلێمانی پڕبووە لە خۆڵ و خاشاک.
  


ئەو سێ کۆمپانیایە کە شینکی و شکار و هەرێمە، بەهۆی ئەوەی سێ مانگە حکومەت سولفەی پێنەداون، لە دوێنێوە ئێوارە کاتژمێر شەشەوە، بایکۆتی کارکردنیان کردووەو ئەمڕۆ سێ شەممە کرێکارەکانیان نەچوونەتە سەر کار و بەو هۆیەوە شارەکە پڕبووە لە خۆڵ و خاشاک. 
 
کۆمپانیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هۆکارەکەی هەولێرەو سلفەی سێ مانگی نەداوە.


ئەو کۆمپانیایەنە مانگانە پارە لە هاوڵاتیانیش کۆدەکەنەوە.
 


AM:11:01:09/03/2021