لەبارەی کێشەی خاشاکی سلێمانییەوە
شاسوار عەبدلواحید: شەرمە بۆ یەکێتی‌و بنەماڵەی تاڵەبانی

سەرۆکی نەوەی نوێ، شاسوار عەبدولواحید لەسەر مانگرتنی کۆمپانیاکانی خۆڵ‌‌و خاشاک هاتە دەنگ و دەڵێت " شەرمە بۆ یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی و هاوسەرۆکەکانی وا لەم شارە دەکەن!".

 
شاسوار عەبدولواحید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت" ئەوە ئێمە هەرئێستا خۆمان تیمی خۆمان دەنێرین و ئەو شوێنانە پاک دەکەینەوە عەیبە بۆ ئێوە تەنها لە شاری سلێمانی مانگانە سەروو ١٠٠ ملیۆن دۆلارتان بە نایاسایی دەست دەکەوێت و دەیبەن بۆ خۆتان( جگە لە حکومەت و ئەملاولای تر)".


سەرۆکی نەوەی نوێ دەشڵێت " ئەم شارەتان وێران کردوە و ئەوەی پرۆژە بێت تیای نییە، ئەوەی کەسێکیش ئیشێک، یان پرۆژەیەک دەکات ئێوە دەیدزن و دەچنە سەریان و لەم شارە دەریان دەکەن و راویان دەنێن، ئێستا بەو هەموو کارە نارەوای ولە رازی نین دێن شارەکەش وا وێران دەکەن؟ ئەرێ بە راست شەرم ناکەن؟".

 
شاسوار عەبدولواحید لە کۆتاییدا دەشڵێت " ئێوە نەک هی حوکمڕان نین، خوا ئاگادارە ئیشی فەرمانبەرێکی ئاساییتان پێ ناکرێت و ئەگەر کاتی خۆی بهاتنایە بۆ کۆمپانیاکەم باوەڕ کەن هیچ مواسەفاتێکتان تیا نییە بە مۆزەفیش وەربگیرانایە!".

 
ئەمڕۆ خەڵکی سلێمانی کاتێک لە ماڵەکانیان هاتنەدەرەوە بچنە سەر کارەکانیان هەستیان کرد، شارەکەیان و شەقام و شوێنە گشتیەکانیان پڕبووە لە خۆڵ و خاشاک، لە ئەنجامی ماگرتنی کرێکاران و کۆمپانیاکانی پاککەرەوەی سلێمانی.

 


PM:12:58:09/03/2021