عەمید سەرحەد قادر‌و ژمارەیەك پۆلیس گەمارۆ دراون
به‌رێوبه‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و پۆلیس له نێوان ناحیه‌ی تازه و گوندی به‌شیردا گهمارۆدروان.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی SNN لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمنی بڵاویكردەوە : له ئێستادا عه‌مید سه‌رحه‌د و چوار ئه‌فسه‌ر و ژماریه‌ك پۆلیس له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی داعشه‌وه گه‌مارۆدراون و هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌هاناوه‌چونیان به‌ڕێكه‌وتوون.
ئه‌فسه‌رێكی بالای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لەمبارەیەوە وتی : ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كه زیاتر له (50) هه‌مه‌ڕ و ئوتومبێلی سه‌ربازیان پێ‌بوو,هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندی به‌شیرو كۆنترۆڵیان كردووه,به‌ڵام له ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه بریتیه له یه‌كه‌ی (106) ی سه‌ر به هێزه‌كانی (70) ئه‌و ناوچه‌یه‌یان كۆنترۆڵكردۆتهوه و چه‌كداره‌كانی داعشیان نا چار كردووه بكشێنه‌وه.
هاوكات نه‌جات حوسێن به‌ناوی دانیشتوانی گوندی به‌شیرو ناحیه‌ی تازه‌وه سوپاسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ پاراستنی توركمانه‌كانی ناوچه‌كه.
نه‌جات حوسێن وتیشی: له ئێستادا ته‌نها هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه و ئه‌ركی پاراستنی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆگرتووه و هیچ هێزێكی سوپا و پۆلیس له‌و ناوچه‌یه‌دا نه‌ماون.
PM:05:16:17/06/2014