لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی بالآی کۆرۆنا لە هەرێم بڕیاری دەرکرد کە تا ٢٤ ی ئازار دەرگای قوتابخانەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە دابخات.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند" کە خوێندن لە یەک بنەڕەتیەوە تا ١١ ی ئامادەیی لە ١١ ی ئازارەوە تا ٢٤ ی ئازار کرایە پشووی فەرمی.
دەربارەی پۆلی ١٢ کان و پەیمانگاکان خوێندن وەک خۆی بەردەوام دەبێت.( وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند ).
جوتیار عادل راشیگەیاند " لە بۆنەکانی ئازار و نەورۆزدا رێگای نێوان هەرێم و شارەکانی عێراق رادەگیرێت، تەنها رێگا بەوانە دەدرێت کە لەماوەی ٧٢ کاتژمێردا پشکنینی ئەنجام دابێت".