داعش: ئامانجی دواترمان وڵاتی ئۆردونە

گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لەعێراق‌و شام (داعش) سەرەڕای راگەیاندنی لقێكی خۆی لە ئۆردون، راگەیاند ئامانجی دواتری ئەم گروپە وڵاتی ئۆردونە.

بەپێی راپۆرتێكی هەواڵنێری ئەڵمانیا، "ئەبو محەمەد بەكر"، ئەندامی داعش بە ئاماژە بە دامەزراندنی لقێكی ئەم گرروپە لە ئۆردون كە زیاتر لە 200 كەس دەبن، وتی: ئامانجی ئێمە پێكێهنانی خەلافەتی ئیسلامی لە رێگەی سەربازیی‌و ناسەربازییە.

حكومەتی ئۆردون تا ئێستا هیچ كاردانەوەیەكی فەرمی بە دامەزراندنی ئەو لقەی داعش لە وڵاتەكەی نەبووە، بەڵام كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتە تەرخانكرا.

حسێن مەجالی، وەزیری ناوخۆی ئۆردون لەو كۆبوونەوەیە بە مەحكوم كردنی ئەو كەسانەی پشتگیری داعش دەكەن خوازیاری ئەوە بوو لەگەڵ ئەم بیر تیرۆریستیە خەبات بكرێت.



PM:05:30:17/06/2014