بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٥١ ساڵ بەسەر رێککەوتنی ١١ی ئازاری نێوان کورد و حکومەتی ناوەندی عێراق، سەرۆک هەرێم دەڵێت" با یادكردنهوهیشی بكه‌ینه هانده‌ری ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌كاركردن و هاریكاریی نێوان ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵی و مسۆگه‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادی په‌نجا و یه‌ك ساڵه‌ی ڕێككه‌وتنی یازده‌ی ئاداری 1970 ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رهه‌می شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول و تێكۆشانی بێ‌وچان و موكوڕی و ئیراده‌ی به‌رزی گه‌لی كوردستان بوو به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر. له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرین كه له‌پێناو ئازادیی گه‌ل و وڵات‌دا گیانیان به‌خشی.
ڕێككه‌وتنی یازده‌ی ئادار یه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی بوو له مێژووی هاوچه‌رخی گه‌لی كوردستاندا كه حكوومه‌تی عێراقی ناچار كرد له چوارچێوه‌ی ئۆتۆنۆمیدا هه‌ندێك له مافه‌كانی بناسێنێت. هه‌ر چه‌نده حكوومه‌تی عێراق دواتر له‌سه‌ر بنه‌مای لۆژیكی هێز له ڕێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌ز بووه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی له زه‌بر و زه‌نگ و هێزی چه‌ك به‌هێزتر بوو، تا دواجار هه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه بووه بنه‌مای ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌تر له ڕاپه‌ڕین و فیدراڵی بۆ هه‌رێمی كوردستان.
لۆژیكی هێز و پاشگه‌زبوونه‌وه له ڕێككه‌وتنی یازده‌ی ئادار، له به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و هێنانی ماڵوێرانی و كاره‌ساتی زیاتر بۆ عێراق، هیچی دیكه‌ی لێنه‌كه‌وته‌وه، بۆیه با له‌م یاده‌دا هه‌موومان له عێراق په‌ند و وانه له مێژوو و هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌رگرین و پابه‌ندی ده‌ستوور و هاوبه‌شی و هاریكاریی نێوانمان بین، تا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئارامی و سه‌قامگیری و پێشكه‌وتن و داهاتوویه‌كی باشتر بۆ وڵات و هه‌موو پێكهاته‌كانی مسۆگه‌ر بكه‌ین.
ڕێككه‌وتنی یازده‌ی ئادار وه‌ك چۆن به‌رهه‌می یه‌كگرتوویی و ته‌بایی و یه‌كڕیزی و شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ریی هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان بوو، با یادكردنهوهیشی بكه‌ینه هانده‌ری ته‌بایی و یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌كاركردن و هاریكاریی نێوان ته‌واوی لایه‌ن و پێكهاته‌كان له‌پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان و چه‌سپاندنی سیستمی فیدراڵی و مسۆگه‌ركردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستاندا.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان