تەندروستی عێراق لەبارەی خۆڵبارینەوە هۆشیاری دەدات



لەبارەی ئەو خوڵبارینەی باشووری رۆژئاواو باشوری عێراقی گرتۆتەوە، وەزاره‌تی تەندروستی هۆشداری دەدات و هەموو فەرمانگەكانی وەزارەتەكەی دەخاتە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.


 سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا دەڵێت " ڕاپۆرتەكانی كەشناسی ئاماژە بۆ بە ئەگەری تەوژمێكی خۆڵبارین بە‌هێز دەکەن كە بەغدا و زۆربەی پارێزگەكانی تری عیراق دەگرێتەوە، داوا لە هەموو فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتەكەمان دەكه‌ین، ڕێوشوێنی پزیشكی بگرنەبەر و چارەسەری پێویست دابین بكەن لەگەڵ ئەو نەخۆش و حاڵەتە نائاساییانەی دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەكان".


هەروەها باس لەوەش دەکات " وەزاره‌تی تەندروستی دووپات لەسەر پێویستی دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاریی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئەو نەخۆشانەی دێنە نەخۆشخانەكان، بەجۆرێك كە هەموو پشكنینێكی پێویستییان بۆ بكرێت و چاودێری بكرێن تا كاتی چاكبوونەوەیان".


شەپۆلی خۆڵبارین لە باشور و رۆژئاوای عێراق دوای ئەوە دێت كە ماوەی چەند ڕۆژێكە پلەكانی گەرما لە عێراق بەرزبوونەتەوە و پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.


وەزارەتی تەندروستی مەترسی ئەوەیان هەیە هاوڵاتیان تووشبوونی هەناسە توندی و خنکاندن ببنەوە بە تایبەتی بەتەمەن و نەخۆشەکان.
 


PM:05:04:12/03/2021