سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئاماژه به‌وه ده‌كات رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌دانانى وه‌زیره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، راوێژى به‌هیچ كه‌س و ده‌زگایه‌كى ناو گۆڕان نه‌كردووه، به‌جڤاتى نیشتیمانى و سه‌ركرده دیاره‌كانیشه‌وه.
عوسمانى حاجى مه‌حمود، به‌سایتى سپى ميدياى راگه‌یاند"پشتیوانى برا كاندیده‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م بۆ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتوو بن له‌ئه‌ركه‌كانیانداو پیرۆزبایشیان لێده‌كه‌م ".
ناوبراو وتى"به‌ڵام له‌دانانیاندا به‌رێز رێكخه‌رى گشتى راوێژى به‌كه‌س نه‌كردووه و جڤاتی نیشتمانی و دەزگاکانی تر و كه‌سه دیاره‌كانى ناو گۆڕان له‌رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌وه گوێیان لێبووه".
عوسمانى حاجى مه‌حمود، روونیكرده‌وه له‌پاڵ راوێژ نه‌كردندا ، هیچ شتێكیش نه‌كراوه‌ته بنه‌ما و پێوه‌ر بۆ دانانى كاندیده‌كان، وتى"ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئیدیعای ئه‌وه ده‌كرا كه پرس‌و ڕاوێژ‌و پرۆسه‌ی ته‌ندروست له‌بڕیاردان‌و دانانی پێوه‌ر له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بن‌و ته‌نها بۆ نوسین نابن‌و كاریان پێده‌كرێت".
عوسمانى حاجى مه‌حمود، جه‌ختیكرده‌وه"ره‌خنه‌یان له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌بردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌یه لەبواره‌كانى سیاسى و رێكخراوه‌یى و راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانى ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه".