تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو پێنج تووشبووی نوێی كۆرۆنا داغڵی نەخۆشخانەكان كراون و هیچ نەخۆشێکیش گیانی لەدەستنەداوە".
بهڕێوهبهرایهتی گشتی تهندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" کە ئەمڕۆ پێنج توشبووی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون".
ئەوەشی ئاشکراکراکردووە، تائێستا ٣٧ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە و ٣٢ کەسیش لەژێر ئۆکسجیندایە.
هاوکات شەش توشبووی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوە و هیچ حاڵەتێکی گیان لهدهستدانیش لەوماوەدا تۆمارنەکراوە.