سیدەکان.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکدا لە دەڤەری سیدەكان پێشمەرگەیەك گیانی لەدەستداو کەسێکیش بە سەختی بریندار بوو.

 

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، درانگانی شەوی ڕابردوو لەگەرووی سنگانی سەر بە دەڤەری برادۆست بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە، لە ئاکامدا پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا و كەسێكیش كە دانیشتووی سیدەكانە برینداربوو.

 

ئەو پێشمەرگەیەی گیانی لەدەستداوە ناوی (تاریق قادر) ەو تەمەنی (٤٥) ساڵانە، باوكی سێ منداڵە، پێشمەرگەكەی دیكەش ناوی (مزەفەر حەسەن) ەو تەمەنی (٤٦) ساڵانەو بەسەختی بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران كراون.



AM:09:45:13/03/2021