ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایدەگەیەنێت" چی كوردێك ئازاری نه‌بینی به‌هۆی خیانه‌تی شه‌نگال و ریفراندۆمه شومه‌كه، كه‌سێك ئه‌م كاره‌ی كردبێت، داوای لێبوردنێك له ئیزیدییه‌كان و هه‌مو میلله‌تی كورد قه‌رزاره".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند" ئه‌م چه‌ند ڕۆژه زۆر قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دانیشتنی جه‌نابی هاوسه‌رۆك لاهور و كه‌سێك له‌حزبێكی دیكه ده‌كرێت، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه خۆی داوای كۆبونه‌وه‌ی لهھاو سه‌رۆك لاهور كردوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێین "جه‌نابی ھاوسه‌رۆك لاهور" هه‌موو سه‌رده‌مێك ئه‌گه‌ر زانیبێتی بابه‌تێك ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه و سه‌قامگیری سیاسیی دروستده‌كات، هیچ كات دو دڵ نه‌بوه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌رحسابی قوربانیدانی خۆی و حیزبه‌كه‌ی بوبێت، مێژوش له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه شاهیده، پێویست ناكات ناكۆكی خێزانی تێكه‌ڵ به‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان بكرێت یان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بكرێته قوربانی ناكۆكی ناوخۆیی ئه‌و حیزبه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە" له‌باره‌ی بابه‌تی ئه‌م دانیشتنه كه ئێستا باسێكی گه‌رمه، ده‌بێت بپرسین ئایا ھه‌ڤاڵ ھاوسه‌رۆك لاهور كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كه‌سێك هه‌یه؟ ئایا ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجامی ریفراندۆم به‌سه‌ر كه‌ركوك، شه‌نگال، خانه‌قین، دوزخورماتودا هات به‌رانبه‌ر به ھه‌ڤاڵی ھاوسه‌رۆك لاهور بو یان به‌رانبه‌ر هه‌مو گه‌لی كوردستان؟ كێ هه‌بو له‌م وڵاته‌دا دڵی نه‌شكێت، چی كوردێك ئازاری نه‌بینی به‌هۆی خیانه‌تی شه‌نگال و ریفراندۆمه شومه‌كه، كه‌واته كه‌سێك ئه‌م كاره‌ی كردبێت، داوای لێبوردنێك له ئیزیدییه‌كان و هه‌مو میلله‌تی كورد قه‌رزاره، ئه‌گه‌ر ئه‌مه رویدا ئه‌وكات لای ھه‌ڤال ھاوسه‌رۆك لاهور دانیشتن و كۆبونه‌وه‌ش ئاساییه".