پیاوێک دوای دوو ڕۆژ لە گیان لەدەستانی هاوسەرەکەی هەر لە پرسەکەیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئه‌مڕۆ هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ له‌دووه‌م رۆژی پرسه‌ی هاوسەرەکەیدا، له‌ڕێگه‌ی ده‌مانچه‌وه له گوندی بلێی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئه‌تروش له پارێزگای دهۆك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگای (زاویتە – دهۆک) ئافرەتێک گیانی لەدەستدا و منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵیشی بەسەختی برینداربوو.
ئه‌و هاوڵاتیه باری ده‌رونی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هاوژینه‌كه‌ی و خراپی تەندروستی منداڵەکەی تێكچووه و ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی پرسەکەیدا گولـلەیەکی لە سەری خۆی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.