هاتوچۆی هەولێر لەسەر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لەبارەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوەو جڕایدەگەیەنێت" بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هاوڵاتیان لەهەر رۆژێکی هەفتەدابێت دەتوانن سەردانی هاتوچۆ و لیژنەی پشکنین بکەن". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراوەکان دەکەینەوە کەوا لە خشتەی ڕابردوو بڵاومان کردبۆوە کەوا بەپێی پیتی دیاری کراو سەردانی پشکنین بکەن". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆی هەولێردا هاتووە، لە ئەمڕۆوە سەردانی کردن ئارەزومەندانەیە واتا هەموو کەسێک دەتوانێت لە هەر رۆژێک بێت سەردانی لیژنەی پشکنین بکات بۆ سەرژمێری کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان. 

PM:01:12:15/03/2021