ژمارەی دەنگەكان و پرۆفایل
كابینەی هەشتەمی حكومەت دەنگی متمانەی ورگرت

ئەمرۆ كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەنگی متمانەیان وەرگرت.

1. نیچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 90 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

2. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 92 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

3. سینان چەلەبی، وەزیری داد 79 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ

4. مستەفای سەیدقادر وەزیری پێشمەرگە 78 دەنگ، 6 ده‌نگ دژ.

5. عەبدولكەریم شەنگاری وەزیری ناوخۆ 87 دەنگ، 4 ده‌نگ دژ.

6. رێباز محەمەد وەزیری دارایی‌و ئابوریی 86 دەنگ، 6 دژ.

7. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان 83 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

8. رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستی 83 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

9. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردە 89 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

10. دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، وەزیری ئاوەدانكردنەوە‌و نیشتەجێبوون 90 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

11. نەورۆز مەولود باوەموراد، تاکه‌ وه‌زیری ژی (پارتی) وەزیری شارەوانی‌و گەشتوگوزار 91 دەنگ، 2 ده‌نگ دژ.

12. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی 92 دەنگ، 2 ده‌نگ دژ.

13. عەلی سندی، وەزیری پلاندانان 90 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

14. محەمەد قادر، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی 95 دەنگ، 3 دژ.

15. خالید عەبدولڕەحمان ئەحمەد (دۆسكی)، وەزیری رۆشنبری‌و لاوان 90 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

16. مەحمود حاجی ساڵح، وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوەكان 92 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

17.  عەبدولستار مەجید، وەزیری كشتوكاڵ‌و سەرچاوەكانی ئاو  90 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

18. ساماڵ سەردار مەحمود، وەزیری بازرگانی‌و پیشەسازی 78 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

19. جۆنسۆن سیاوەش ئەیوب، وەزیری گواستنەوە‌و گەیاندن  84 دەنگ، 5 ده‌نگ دژ.

20. كەمال موسلیم سەعید، وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی 74 دەنگ، 5 ده‌نگ دژ.

21. سەڵاحەدین محەمەد بابەكر، وەزیری كارەبا 82 دەنگ، 4 ده‌نگ دژ.

22. مەولود باوە موراد، وەزیری هەرێم 90 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ.

23. عەبدولڕەحمان عەبدولڕەحیم وه‌زیری هەرێم 88 دەنگ، 3 ده‌نگ دژ


پرۆفایلی‌ سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان


نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا بارزانی‌


-    سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران
-    له‌دایكبوون: 1966
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    ئه‌زموون: له‌ ساڵی ١٩٩٦ ‌ بووه‌ جێگرێ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان(ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر ).
-    له‌ ساڵی 1999بووه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( كابینه‌ی چوار -ئیداره‌ی‌ هه‌ولێر).
-    له‌ 2006 ‌ بووه‌ سه‌رۆك-وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (كابینه‌ی‌ پێنج).
-    له‌ ساڵی 2012 ‌ بووه‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان( كابینه‌ی حه‌وت).


قوباد جه‌لال حیسامه‌دین تاڵه‌بانی‌

-    جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران
-    له‌دایكبوون: 21 ی‌ ته‌موزی‌ 1977
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: كالۆریۆس له‌ ئه‌ندزیاری‌ میكانیك
-    ئه‌زموون: ساڵانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٣ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم (ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ ).
-    ساڵی‌ 2006 – 2012 نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی ئه‌كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا
-     سه‌رۆكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ و به‌دواداچوون


فراكسیۆنی‌ سه‌وز

یوسف سه‌مه‌د لوتفوڵا


-    وه‌زیری‌ خوێندنی‌ باڵا
-    له‌دایكبوون: 1968
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: ماسته‌ر له‌ یاسای‌ گشتی‌ 2007 - زانكۆی‌ كۆیه‌
- دکتۆرا له‌ ده‌ستوردا.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ

-    وه‌زیری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون
-    له‌دایكبوون: 1 ی‌ حوزه‌یرانی‌ 1982
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان 2005 – له‌نده‌ن


ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید كه‌ریم محه‌مه‌د

-    وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌
-    له‌دایكبوون: 1974
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: ماسته‌ر له‌ كارگێڕی‌ و به‌ڕێوه‌بردن - زانكۆی‌ ئه‌مریكی‌ - سلێمانی‌ 2013
-    ئه‌زموون: وه‌زیری‌ ته‌ندروستیی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم  (كابینه‌ی‌ حه‌وت )


خالد عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د

-    وه‌زیری‌ ڕۆشنبیری‌
-    له‌دایكبوون: 1962 - دهۆك
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: كارگێڕی‌ - زانكۆی‌ له‌نده‌ن


مه‌حمود ساڵح حه‌مه‌كه‌ریم

-    وه‌زیری‌ شه‌هیدان و كاروباری‌ ئه‌نفالكراوان
-    له‌دایكبوون: 1962 - سلێمانی‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ زانستی‌ سیاسی‌


فراكسیۆنی‌ گۆڕان

مسته‌فا قادر مسته‌فا عه‌زیز

-    وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌
-    له‌دایكبوون: 18 ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م ی‌ 1958 - سلێمانی‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: په‌یمانگای‌ كشتوكاڵی‌ هونه‌ر - به‌غداد - ئه‌بوغرێب
-    ئه‌ندامی‌ خولی‌ یه‌كه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بووه‌
-    وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم - ئیداره‌ی‌ سلێمانی‌ - 1998 – 2001


ڕێباز محه‌مه‌د عه‌بدوڵا محه‌مه‌د


-    وه‌زیری‌ دارایی‌
-    له‌دایكبوون: 1981 - سلێمانی‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ یاسا 2005 - زانكۆی‌ سلێمانی‌


كه‌مال موسلیم سه‌عید قه‌ره‌نی‌

-    وه‌زیری‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌
-    له‌دایكبوون: 1967
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ یاسا - زانكۆی‌ سلێمانی‌ 2005


ساماڵ سه‌ردار مه‌حمود

-    وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌
-    له‌دایكبوون: 1981 - سلێمانی‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ یاسا


فراكسیۆنی‌ زه‌رد

عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵا شنگاری   

-    له‌دایكبوون: 1950 - سنجار
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ یاسا 1971 - زانكۆی‌ به‌غداد
-    ئه‌زموون :  ساڵی‌ 2006 – 2009 وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوخۆ , 2009 تا ئێستا وه‌زیری‌ ناوخۆ.


عه‌بدوڵا عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵا (د.ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ )

-    وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان
-    له‌دایكبوون: 1948 - سلێمانی‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: دكتۆرا له‌ ئه‌ندازیاریی‌ نه‌وت
-    ئه‌زموون: وه‌زیری‌ سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌ 2006 تاكو ئێستا


عه‌لی‌ عوسمان حاجی‌ به‌دری‌ سندی‌

-    وه‌زیری‌ پلاندانان
-    له‌دایكبوون: 1965
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: ماسته‌ر له‌ كارگێڕی‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ حكومه‌ت- زانكۆی‌ هارڤارد
-    ئه‌زموون: وه‌زیری‌ پلاندانان له‌ كابینه‌ی‌ حه‌وته‌م - 2009 تا ئێستا


پشتیوان سادق عه‌بدوڵا

-    وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌
-    له‌دایكبوون: 1960 - هه‌ولێر
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: دكتۆرا له‌ یاسای‌ گشتی‌ 2013 - زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین
-    ئه‌زموون: پێشتر وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ بووه‌, مامۆستا له‌ كۆلێژی‌ یاساو ڕامیاری‌ له‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین .


نه‌ورۆز مه‌ولود محه‌مه‌دئه‌مین گه‌ردی‌

-    وه‌زیری‌ شاره‌وانی‌
-    له‌دایكبوون: 1970
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: ماسته‌ر له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌كان 2010 - زانكۆی‌ سه‌لاحه‌دین
-    ئه‌زموون: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ هه‌ولێر – 2013


فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو

سه‌لاحه‌دین بابه‌كر محه‌مه‌د سڵێمان

-    وه‌زیری‌ كاره‌با
-    له‌دایكبوون: 1965 - قه‌ڵادزێ‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: دكتۆرا له‌ كارگێڕیی‌ پیشه‌سازی‌


نه‌سره‌دین سه‌عید مسته‌فا حه‌بیب

-    وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌
-    له‌دایكبوون: 1966
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ خوێندنی‌ ئیسلامی‌ 2007 - زانكۆی‌ موسڵ


مه‌ولود موراد محێدین


-    وه‌زیری‌ ڕێكخه‌ری‌ نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت
-    له‌دایكبوون: 1964 – پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: ماسته‌ر له‌ زانسته‌ سیاسییه‌كان - له‌نده‌ن


فاتیح محه‌مه‌د سڵێمان ئه‌حمه‌د

-    وه‌زیری‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم
-    له‌دایكبوون: 1 ی‌ ته‌موزی‌ 1976 - سه‌نگاو
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: ماسته‌ر له‌ كۆمه‌ڵناسیی‌ زانكۆی‌ حوڕه‌ - هۆڵه‌ندا 2008
-    پیشه‌: وانه‌بێژ له‌ زانكۆی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ مرۆیی‌ – 2013


فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ

عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولڕه‌حیم حه‌مه‌ڕه‌زا

-    وه‌زیری‌ هه‌رێم بۆ ژینگه‌
-    له‌دایكبوون: 1968 - هه‌ڵه‌بجه‌
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: ده‌رچووی‌ په‌یمانگا

عه‌بدولستار مه‌جید قادر

-    وه‌زیری‌ كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان
-    له‌دایكبوون: 1970
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ زانكۆی‌ حوڕه‌ – هۆڵه‌ندا

توركمان

سنان عه‌بدولخالق ئه‌حمه‌د چه‌لبی‌
-    وه‌زیری‌ داد
-    له‌دایكبوون: 11 ی‌ نیسانی‌ 1944 - هه‌ولێر
-    نه‌ته‌وه‌: توركمان
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌ و توركی‌
-    بڕوانامه‌: ماسته‌ر له‌ ئه‌ندازیاری‌ ته‌لارسازی‌ - زانكۆی‌ ئه‌نكه‌ره‌
-    ئه‌زموون: پێشتر وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ بوه‌

جۆنسۆن سیاوێش ئایو

-    وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
-    له‌دایكبوون: 1971 - دیانا
-    نه‌ته‌وه‌: كورد
-    ڕه‌گه‌زنامه‌: عێراقی‌
-    بڕوانامه‌: به‌كالۆریۆس له‌ جیوگرافیا - زانكۆی‌ سه‌ڵاحه‌دین
-    ئه‌زموون: وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن - كابینه‌ی‌ حه‌وته‌م



PM:04:00:18/06/2014