گه‌وره به‌رپرسی سوپای قودس، قاسمی سلێمانی سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕه‌کانی سوپای عێراق ده‌کات له سامه‌ڕاو به‌عقوبه‌و ده‌وری به‌غداو موسڵ.
به‌پێی هه‌ندێک زانیاری قاسمی سلێمانی به‌رپرسی قه‌رارگای قودس، که گه‌وره به‌رپرسێکی ئه‌منی و سه‌ربازی ئێرانه، سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕی داعش ده‌کات له به‌غداو سامه‌ڕاو موسڵ.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه له‌سه‌ر بڕیاری سلێمانی دوو لیوا له سووپای پاسداران هاتونه‌ته ناو عیراقه‌وه بۆ به‌رگریکردن له پارێزگای دیاله‌و رێگرتن له رووخانی به‌غدا به‌ده‌ستی داعش.
هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌کانی ته‌له‌عفه‌ر له‌نێوان و ئه‌و هێزه‌ی عێراق که‌له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌و پاشکه‌شه‌ی نه‌کرد، له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی داعش رۆژی 16و 17ی حوزه‌یران و دابه‌زاندنی سووپا له‌رێگای فرۆکه‌وه بۆ سه‌ربازخانه‌ی سایلۆکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر وه‌ک پاڵپشتێک بۆ ئه‌و هێزه‌ی له‌وێیه له لایه‌ن سلێمانییه‌وه سه‌رپه‌رشتی کراوه.
شه‌ڕی 18-6 و پاککردنه‌وه‌ی رێگای به‌له‌دروس له نزیک سامه‌را هه‌ر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مدا به‌ڕێوه چووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه کۆماری ئیسلامی ئێران له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه به‌غدا به‌ده‌ستی داعش بکه‌وێت، به‌ڵام به‌سه‌رپه‌رشتی قاسمی سلێمانی و دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌به‌غدا، دوو رۆژه ئێران و سه‌رکرده عێراقییه‌کان ترسی ئه‌وه‌یان نه‌ماوه به‌غدا برووخێت.