ئێوارەی ئەمڕۆ لە باکوری سلێمانی لەسەر رێگای دوکانیان – سیتەک تەرمی بازرگانێکی ناسراوی سلێمانی دۆزرایەوە.
سەنتەری فریاگوزاری سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، تیمەکانیان لە بوونی تەرمێک لە رێگای دوکانیان ئاگادارکراونەتەوە و دواتر بۆیان روونبووەتەوە تەرمی هاوڵاتییەکە بە ناوی (ئـ، م) کە پیشەی بازرگانە و لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٣یە.
هەندێک لە شایەتحاڵەکان دەڵێن، رووداوەکە خۆکوژی بووە، بەڵام هێشتا پزیشکی توێکاری و پۆلیس ئەو بابەتەیان یەکلانەکردووەتەوە،
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە ئەو بازرگانە ساڵی رابردوو، مایەپوچ بووە، بەڵام دواتر لەگەڵ ئەو کەسانەدا رێککەوتووە کە پارەی لەلایەن بووە و بەشێکی زۆری پارەکەی گەڕاندووەتەوە، تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنەکە روون نییەو لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە..