وەزارەتی پەروەردەی عیراق وادەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی دیاریکرد

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە نوسراوێکدا وادەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی دیاریکرد و ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی شەممەی داهاتوو ٢٠ی ئازاری ٢٠٢١ تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەمی خوێندکاران دەستپێدەکات".

وەزارەتی پەروەردەی عیراق لە نوسراوێکدا کە واژۆی عەلی حەمید مخەلەف، وەزیری پەروەردەی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پەروەردەی کردووە ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوە" لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوەكان ڕۆژی شەممە ٢٠ی ئازاری دیاری كردووە بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان، هاوكات لە ڕۆژی دوو شەممە ٢٩ی ئازار تاقیكردنەوەكان كۆتاییان دێت، بەڵام تاقیكردنەوەكانی ناوەندی لە ڕۆژی چوار شەممە ٣١ی ئازار كۆتاییان دێت".

لە نوسراوەکەدا پەروەردەی عیراق جەختیشی كردۆتەوە، كە ڕۆژانی شەممە دەخرێتە ناو ڕۆژانی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانەوە و خشتەی تاقیكردنەوەكانیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خوێندنگەكانەوە دیاری دەكرێت و دەبێت ڕێكارە خۆپارێزییەكان پەیڕەو بكرێن.

دەقی نوسراوەکەی پەروەردەی عیراق:


PM:07:16:16/03/2021