خانمە گۆرانیبێژی کورد فرمێسک نوێترین وێنەی خۆی بە جلی کوردییەوە بڵاوکردەوە.
فرمێسک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بەبۆنەی هاتنی وەرزی بەهار و ڕۆژانی نەورۆز بە جلی کوردییەوە بڵاوکردەوەو هەوادارانی هیوای تەمەن درێژی بۆ دەخوازن.
فرمێسک خەڵکی شاری مهاباتی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بەناوی "مەی" توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکەی بڵاوکردەوە.