فنلەندا بۆ چوارەمین ساڵە بەختەوەرترین وڵاتی جیهانە


بۆ چوارەمین ساڵ هاوڵاتیانی وڵاتی فنلەندا " وەک بەختەوەرترین " وڵاتی سەرگۆی زەوی بۆ ساڵی ٢٠٢٠ کە بەساڵی کۆرۆنا ناسراوە دەستنیشانکرا، بەمەش پێش دانیمارک و سویسراو ئەیسلاندا کەوت.

بەپێی ئەو هەڵسەنگاندنە جیهانییە وڵاتانی ئەوروپا بە دەهەمیین وڵاتی ریزی پێشەوەی بەختەوەرترین وڵاتی جیهان هەژمار دەکرێت کە وڵاتانی هۆڵندا و نەرویج و سوید و لوکسمبۆرگ و نەمسا لە پێشەوەن و ، یەک وڵاتیش کە لە دەرەوە ئەورپابێت و لە پلەکانی پێشەوە بێت، نیوزیلەدایە.

وڵاتی ئەڵمانی پلەی ١٣ بەدەستهێناوە، دوای ئەو کەندا پلەی ١٤ و  بەریتانیا لە پلەی ١٧ و، ئەمەریکا پلەی ١٩ ی بەدەستهێناوە، فەرەنساش پلەی ٢١ هەمینی گرتووە. 

هەرچی بەرازیلە پلەی ٣٥ و یابان ٥٦ و روسیا ٧٦  چین ٨٤، ریزبەندیەکش ١٥٠ وڵاتە.

ئەم توێژینەوە زانستییە لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت و لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاودەکرێتەوە، توێژینەوەی راپرسیەکە پەیمانگای (  گالوب ) لەرێگای فۆرمەوە بۆ هاوڵاتیان ئەنجامی دەدات، لەبارەی بەختیاری کەسێتیەوە، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی داهاتی نیشتمانی و بە لەبەرچاوگرتنی هاوکاری و ئازادی کەسی کێشەی گەندەڵی.

لە نێو وڵاتە عەرەبییەکاندا، ئیمارات لە پلەی ٢١ دایە، قەتەر ٢٨ ەو یەمەنیش دوا وڵاتە لە بەختەوەریدا.



PM:12:49:20/03/2021