پیر لوقمان: هەموو رۆژێک سێ جار تف لە سەلاحەدینی ئەیوبی دەکەم..( ڤیدیۆ )

پیرشالیار، لوقمان کەریم هێرشدەکاتە سەر سەلاحەدینی ئەیوبی سەرکردەی کوردی مێژوویی ئیسلامی و دەڵێت " وێنەیەکیم داناوە و هەموو ڕۆژێک سێ تفی لێ دەکەین."  

لە ڤیدیۆیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پیر لوقمان کەریم لە بارەی مێژووی نەورۆزەوەو پەیوەندی بە ئیسلامەوە دەڵێت " کورد تاوەکو هاتنی ئاینی ئیسلامی ئاگری کردووەتەوە، بەڵام لەدوای هاتنی ئیسلامی سەرکردە موسڵمانەکان ئاگرکردنەوەی نەورۆزیان قەدەغە کردووە".

ئەو پیریارە لەقسەکانیدا هێرشدەکاتە سەر سەلاحەدین ئەیوبی و بە "خیانەتکار" ناوی دەبات، هەروەها سەڵاحەدینی ئەیوبی بە "قەتڵ و عامکردنی" شوێنکەوتووانی زەردەشتی لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، تۆمەتبار دەکات. 
  
پیر لوقمان لەساڵی ٢٠١٥دا بۆ یەکەم جار و پاش 1437 ساڵ دابڕانی کورد لە ئاینی زەردەشتی لە کوردستان، دەستی بەبانگەشەی ئاینەکەی کردووە و ناوەندی زەردەشتیانی دامەزراندووە و خۆشی وەک سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیان لەژێر ناوی پیر لوقماندا ناساند. 

  



AM:09:26:22/03/2021