سكاڵای یاسایی لەسەر (پیر لوقمان) تۆمار دەكرێت

ئەندامێکی داواكاری گشتی داوا لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم دەکات، کە بەهۆی بەهۆی سوکایەتیەکانی بۆسەر دینی ئیسلام سکاڵا لە دژی پیر لوقمان تۆمار بکەن.

د. موحەمەد رێكانی ئەندامی داواكاری گشتی لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی دەستەی مافی گشتی لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کردووە، تێیدا هاتووە" سکاڵا لە دژی پیر لوقمان تۆمار بکەن بەرامبەر ئەو بێڕێزییەی کردویەتی بەرامبەر ئاینی ئیسلام و سومبولی کورد و موسوڵمانان سوڵتان سەڵاحەدینی ئەیوبی، وەک ئەرکی داواکاریی گشتی".

دەقی نوسراوەکە: 

PM:02:11:22/03/2021