حاجی کاروان وەڵامی (پیر لوقمان) دەداتەوە

دوای ئەوەی كەسێك بەناوی (پیر لوقمان) لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا سوكایەتی بە سەركردەی كورد (سەڵاحەددینی ئەیوبی) كرد، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو حاجی کاروان لە پەیامێکدا وەڵامی پیر لوقمان دەداتەوە و دەڵێت" ئەم تف کردنەشت زۆر ئاساییە". 

حاجی کاروان پەرلەمانتاری خولی پێشووی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان لە نوسێنێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوەکردووە، گەورەیی سەڵاحەدین لەوەیە بێ ئەسڵ وفەسڵێ وەکوتۆ قسەی پێبڵێ ؟؟".

دەشڵێت" تۆیەک دایک و خوشک بۆ کوڕ و برا حەڵاڵ کەی زواج لەگەڵ یەک بکەن، ئەم تف کردنەشت زۆر ئاساییە". 

پەیامەکەی حاجی کاروان لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا 
کەسێک بەناوی (پیر لوقمان) لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا قسەی لەسەر ئاینی ئیسلام کرد و وتی" رۆژانە سێ تف لەوێنەیەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی دەکەین".


PM:02:33:22/03/2021