بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە حەوت كەس بوونە قوربانی

​وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" لەسەر رێگای شەقڵاوە حەوت کەس لە رووداوێکی هاتوچۆدا و لە پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا بوونەتە قوربانی". 

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند" پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١١، رووداوێکی هاتوچۆ لە رێگای شەقڵاوە-قەندیل روویدا و تیایدا سێ ئۆتۆمبێل پێکیاندادا، کە بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون، ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ گەشت و سەیران دەچوون، بەڵام لە رێگادا توشی رووداو بوون". 

فازڵ حاجی لەبارەی چۆنێتی روودانی رووداوەکەوە باسی لەوەکردووە، ئۆتۆمبێلێکیان کە نیسان سەنی بووە لەسەر شۆڵدەر وەستاوە بۆچاوەڕێکردنی ئۆتۆمبێلێکی دیکە و لەو کاتەشدا لەهەمان ساید یارس و هیۆندای ئەلنترا کە بەیەکەوە لە شەقڵاوەوە بەرە و قەندیل دەچوون، تیژڕەو بوون و بەهۆی ئەو تیژڕۆییەوە هیۆندای ئەلنترا کە لە دواوە بووە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە یارسەکەدا کە لە پێشییەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دوو ئۆتۆمبێلە پێکەوە بوون و بەهۆی هێزی بەرکەوتنەکەوە یارسەکە بەورە و دیوی دەرەوەی شەقامەکە چووە و خۆی کێشاوە بەو نیسان سەنیەی کە لەسەر شۆلدەرەکەدا وەستابوو.


PM:03:45:22/03/2021