سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا ٥ کەس بوونە قوربانی

ئەمشەو لە سلێمانی لەچوارڕیانی پاركی ئازادی لە روداوێکی هاتوچۆ ٥ کەس برینداربوون.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی رایگەیاند " ڕوداوێکی پێکدادان لە چوار ڕیانی پارکی ئازادی لە شاری سلێمانی ڕویداوە و  بەوهۆیەوە پێنج ھاوڵاتی بریندار بوون کە ژن و منداڵشیان تێدایە".

بەپێی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان،  ساڵی ٢٠٢٠ لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ١٣٨٦٢١٤ ملیۆنێک و سێ سەد و هەشتا و شەش هەزار و دوسەد و چواردە) سەرپێچی تۆمارکراون و ٢٨٩٧  (دو هەزار و هەشت سەد و نەود و حەوت) روداویش رویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ (چوار سەد و سی دو) کەس گیانیان لەدەستداوە.



PM:10:40:22/03/2021