پیر لوقمان پیری زەردەشتیان کە دوای هێرشەکەی بۆ سەر سەلاحەدین ئەیوبی رووبەڕووی رەخنەو هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا بوەوە، سەرلەنوێ رایدەگەیەنێت " لەوكارەی كەكردم پەشیمان نیم، كە چوومە بەردەم دادگا جارێكی تر تف لە سەڵاحەدین دەكەمەوە
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، پیر لوقمان، پیری باوه‌ڕدارانی زه‌رده‌شت دەڵێت " ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم چاوه‌ڕوانم بزانم چه‌ند سكاڵام له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت و له كوێش دادگایی ده‌كرێم بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوو ڕاسته‌وخۆ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و شاره‌ی كه لێی دادگایی ده‌كرێم".
لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت " ئەو گرته ڤیدۆییه‌ی كه ئێستا بڵاو بۆته‌وه وتاری به‌هاری ساڵی ٢٠١٦ بووه، به‌ڵام له قسه‌كانم و تفكردنم له سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی په‌شیمان نیم، چونكه به به‌ڵگه‌ی كتێبه مێژووییه‌كانی مسوڵمانان قسه‌م كردوه‌و هه‌ر كات دادگایی كرام ئه‌و كتێبانه ده‌ده‌م به دادوه‌رو جارێكی‌تر له به‌رده‌می دادگا تف له سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كه‌م ".
لە گرتەیەکی ڤیدیۆی کۆندا پیر لوقمان هێرشێکی توند دەکاتە سەر سەرکردەی ناسراوی ئیسلامی سەڵاحەدین ئەیوبی بە ڕەگەز کورد.