کچە گۆرانیبێژی ناسراو کیژان ئیبراهیم خەیات لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکانی لە وڵاتی ئەوروپاوە دەردەکەوێتەوە.
کیژان ئیبراهیم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ژمارەیەک وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی و مناڵەکەی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.