پسپۆرێکی بواری هەڵبژاردن: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی دەرەوەی وەڵات نا دەستوریە

پسپۆری بواری هەڵبژاردن، سەعید کاکەیی، بڕیاری کۆمسیۆن بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی دەرەوەی وڵات بە کارێکی نادەستوری ناوزەد دەکات.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، سەعید کاکەیی کە ئەندامی پێشووی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بووە، دەڵێت " ئەم بڕیارە ناقانونییە، چونکە بەبێ ھەموارکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق  بۆی نییە ئەو مافە دەستوریە لە دەنگدەرانی تاراوگە زەوت بکات".

ئەو پسپۆرە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کۆمسیارانی باڵا بۆیان نییە ئەو مافە لە هاوڵاتیان بسەننەوە کە دەستور پێیداوە.

ئەوە لە کاتێکدا لەتیف مستەفا دادوەرە ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " کە هەنگاوێکی نا دەستوری نییەو هەنگاوێکی بوێرانەیە.
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری دەرکرد کە هەڵبژاردنەکانی دەرەوەی وڵات ئەنجام نەدات و هۆکەی گەڕاندەوە بۆ هۆکاری هونەری و مادی.



PM:06:35:23/03/2021