داعش ناوچەی قائیم لە سنوری سوریا- عێراقی كۆنترۆڵ كرد

سەرچاوەی ئەمنییەكانی عێراق ئەمرۆ شەمە رایانگەیاند كە ناوچەی ستراتیژی "قائیم" لەنێوان سوریا‌و عێراق لەلایەن چەكدارەكانی داعشەوە بەتەواوی كۆنترۆڵ كراوە.

كۆنترۆڵ كردنی ئەم ناوچەیە لەلایەن داعش گرنگە، چونكە ئەم ناوچەیە شوێنی گواستنەوەی چەك‌و باری قورس لەنێوان سوریا‌و عێراق بۆ چەكدارەكانی داعش ئاسانتر دەكات.

سەرچاوە ئەمنییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە دوێنێ هەینی چەكدارەكانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق‌و شام (داعش) گەیشتونەتە قەزای قائیم‌و هێزەكانی سوپای عێراقیان لەو قەزایە دەركردوە.



PM:03:15:21/06/2014